کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان رایدەگەیێنێت، بەھۆى ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن و دەنگدانی گشتی بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان، جموجۆڵی بازرگانی و هاتووچۆی گەشتیاران لەڕێگەی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە رادەگیرێت.
لە راگەیێندراوێکی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخاندا هاتووە" لە کاتژمێر 12:00ـی شەوی شەممە 30/29-9-2018) جموجۆڵی بازرگانی و هاتووچۆی گەشتیاران لەڕێگەی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە تاوەکو 12:00ـی شەوی دواتر، رادەگیرێت".
بەپێی راگەیێندراوەکەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان، لەو ماوەیەدا تەنها گەشتیارانی عێراقی کە لە ئێران و دەرەوەی وڵاتن دەتوانن بگەڕێنەوە، گەشتیارانی ئێرانیش دەتوانن بچنەوە بۆ وڵاتەکەیان، بەڵام هیچ گەشتیارێک ناتوانێت هاتوچۆ بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.