Erbil -1°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 04:20

له‌ سه‌یدسادق رێگری له‌ تیمی کوردستان تیڤی ده‌کرێت

هه‌ر چه‌نده‌ كۆمیسیۆن رێگای داوه‌
کوردستان TV
#7
100%


ئه‌مڕۆ هه‌ینى 24ى ئه‌یلوول، پرۆسه‌ى ده‌نگدانى تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ستى پێكرد له‌ هه‌رێمى كوردستان و له‌ قه‌زاى سه‌یدسادقیش به‌هۆى ئه‌وه‌ى یه‌ك قوتابخانه‌ دیارى كراوه‌ قه‌ره‌باڵغى دروستبووه‌ بۆ ده‌نگده‌ر.

هه‌ر له‌م قوتابخانه‌یه‌ كێشه‌ بۆ تیمی كوردستان تیڤی دروست ده‌بێت ناهێڵن رووماڵی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت بكه‌ن.

هه‌ر چه‌نده‌ كۆمیسیۆن بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن رێگای داوه‌ رۆماڵی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن ناوی قوتابخانه‌ش چیایه‌ له‌ سه‌ید سادق.

سه‌یدسادق شارۆچكه‌یه‌كى فراوانه‌ و پێویست بوو زیاتر له‌ بنكه‌یه‌ك هه‌بێت بۆ ده‌نگدانى تایبه‌ت تا هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بێ كێشه‌ سه‌ردانى بنكه‌كانى ده‌نگدان بكه‌ن و ده‌نگى خۆیان بده‌ن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.