Erbil -0°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 04:06

به‌ڤیدیۆ.. له‌ بنکه‌یه‌کی سلێمانی گومان ده‌کرێت هه‌وڵى ساخته‌کارى بدرێت

بەهۆی قەرەباڵغیی زۆر کۆنتڕۆڵى دۆخه‌كه‌ له‌ده‌ست ده‌ده‌ن
کوردستان TV
#7
100%


لە بنکەیەکی شاری سلێمانیدا بەهۆی قەرەباڵغیی زۆر و کۆنتڕۆڵنەکردنی لەلایەن هێزەکانی سلێمانی کە ئەرکی پاراستنی بنکەکەیان لەئەستۆ دایە، مشتومڕ و جۆرێک لە ئاڵۆزی درووست دەبێت.

دەکەوێتە گەڕەکی (بەکرەجۆ)ی شاری سلێمانی، قەرەباڵغییەکی زۆر هەیە و ئەو کەسانەی کە بۆ دەنگدانی تایبەت چوون، ڕیزەکانیان تێکدەدەن و جۆرێک لە ئاڵۆزی درووست دەبێت.

له‌ گرته‌یه‌كى ڤیدیۆیدا ده‌رده‌كه‌وێت، ئەفسەرێکی پۆلیس پاڵ بە پێشمەرگەیه‌كه‌وه‌ دەنێت، ئه‌مه‌یش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ لە بنکەیەکی  شاری سلێمانیدا بەهۆی قەرەباڵغیی زۆر هێزەکانی پۆلیسى سلێمانی کۆنتڕۆڵى دۆخه‌كه‌ له‌ده‌ست ده‌ده‌ن گومان ده‌كرێت له‌و بنكه‌یه‌ هه‌وڵى ساخته‌كارى بدرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.