ئەمرۆ بەیانی كاتژمێر 8، بنكەكانی دەنگدان بە ڕووی دەنگدەرانی تایبەتدا كرایەوە و پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە هەولێر بە شێوەی ئاسایی دەچێتە ڕێ و دنگدەرانی تایبه‌ت بە جۆش و خرۆشەوە ڕوو لە سندووقی دەنگدان دەکەن.
هۆشه‌نگ عه‌بدوڵا پەیامنێری كوردستان تیڤی لە بنكەی دەنگدانی تایبەتی لە شاری هەولێررایگهیاند: له كاتژمێر 8ی به‌یانیه‌وه بنكەكانی دەنگدان بە ڕووی دەنگدەرانی تایبەتدا كرایەوە و پڕۆسەی دەنگدان لە شاری هەولێر دەستی پێ كردووە و دەنگدەران به‌ره‌و سندووقی دەنگدان ده‌چن و لەم بکەیەدا بە شێوەیەکی ئازادانە دەنگ ده‌ده‌ن.
سه‌رۆكی بنكه‌ش ئه‌حمه‌د شێخانی رایگه‌یاند ئێمه له دوێنێه‌وه هه‌موو ئامادهكارییهمان ته‌واو كردبوو تاوه‌كو ئێستا پرۆسه‌كه زۆر به باشی به‌رێوه‌ده‌چێت و بێ كێشه و گرفت.
ده‌نگده‌ران ئه‌وه‌شیان به كوردستان تیڤی راگه‌یاند ئێمه له‌لایه‌ن هیچ كه‌سێك رێگریمان لێ نه‌كراوه كه پێمان بڵێن ده‌نگ به چ لیست بده‌ن، ئێمه هه‌موومان به ئازادانه ده‌نگی خۆمان داوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.