ئهمڕۆ ههینی 28-9-2018 كاتژمێر ههشتی بهیانی پڕۆسهی دهنگدانی تایبهت لە هەرێمی کوردستان دهستیپیكرد و ههندرێن محهمهد سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێم، رایگهیاند: پڕۆسهكه تاوەکو شەشی ئێوارە بەردەوام دەبێت و ژمارەی دەنگدەرانی تایبەتیش بریتییه له 170 ھەزار و 469 دەنگدەر.
ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی ھەرێم لەبارەی رێکارەکانی کۆمیسیۆن بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ نوێنەری کۆنسول و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کۆبووهوه.
لە کۆبوونەوەکەدا، کۆمسیاران رێکارەکان و رێنماییەکانی کۆمسیۆن بۆ نوێنەری 23 کونسوڵخانە و رێکخراوی نێودەوڵەتی، روون دەکەنەوە.
نوێنەری ئەو رێکخراو و کونسوڵخانانە چاودێریی پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت و دەنگدانی گشتی و جیاکردنەوەی دەنگەکان دەکەن.
بەپێی زانیارییەکان، 15 دەزگای راگەیاندنی نێودەوڵەتی ناوی خۆیان بۆ گواستنەوەی هەواڵەکانی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، تۆمار کردووە.
جێی باسه لە هەرێمی کوردستان، نزیکەی 40 کونسوڵخانە، نووسینگەی کونسوڵخانە و ئاژانسی کونسوڵگەری وڵاتانی دراوسێ، عەرەبی و جیهانی هەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.