له ئه‌نجامی به‌شداریكردنیدا له 2 فێستیڤاڵی جیهانیدا ، فیلمی كوردی مین هه‌ڵگره‌وه THE DEMINER له ده‌رهێنانی "هۆگر هروری" و "شینوار كه‌مال" توانی دوو خه‌ڵات به‌ده‌ستبهێنێت .
شینوار كه‌مال ئاشكرایده‌كات ، هه‌ر ئه‌مرۆ فیلمی " مین هه‌ڵگر " له 29 یه‌مین فێستیڤاڵی فیلمی Yalta International film festival له ڕووسیا خه‌ڵاتی باشترین فیلمی وه‌رگرت، هه‌روه‌ها له فێستیڤاڵی Nordic Documentary Award at the 29th Nordisk Panorama كه فێستیڤاڵێكی جیهانییه له ئه‌وروپا، خه‌ڵاتی باشترین فیلمی پێ به‌خشرا.
شینوار وتیشی ، فیلمه‌كه‌مان توانی سه‌ركه‌وتنێكی باش به‌ده‌ست بهێنێت و له یه‌ك كاتدا دوو خه‌ڵاتی جیهانی وه‌رگرێت، ئه‌مه‌ش بووه مایه‌ی خۆشحاڵی ئێمه و شانازی پێوه ده‌كه‌ین كه فیلمێكی كوردی تا ئه‌و ئاسته سه‌ركه‌وتنی ، پێشتریش ئه‌و فیلمه له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی دۆكیۆمێنتاری ئه‌مسته‌ردام له هۆڵه‌ندا به‌شداری كردووه و خه‌ڵاتی لیژنه‌ی دادوه‌ری پێ به‌خشراوه .
جێی باسه پاڵه‌وانی ئه‌و فیلمه " عه‌قید فاخیر " ه به یه‌كێك له ئازاترین و به‌هێزترین پیاوی جیهانی ناسراوه، ئه‌و فیلمه باس له‌و عه‌قید ده‌كات كه وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك گیانی خۆی ده‌خاته مه‌ترسی و له به‌ره‌كانی جه‌نگ مین له دوای مین هه‌ڵده‌گرێته‌وه، تا هاوڕێكانی له مردن ڕزگار بكات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.