رۆمانی " سێ هەنگاو و سێدارەیەك " كه له لایهن نووسەری ناوداری كورد " جان دۆست " هوه نووسراوه له لایهن دهسهڵاتدارانی ئێران رێگه به وهرگێران و بڵاوكردنهوهی نادرێت .
وهرگێرێكی كور د له رۆژههڵاتی كوردستان كه ناوی خۆی ئاشكرانهكردووه ئاشكرای كردووه ، دەسەڵاتدارانی ئێران بەوردی چاودێری ئەم بەرهەمە ئەدەبیانە دەكەن كە ڕەهەندی نەتەوەییان هەیە و ڕێگە بەوەرگێڕان و بڵاوكردنەوەیان نادەن ، ئاماژەشی بەوە داوە كە لە ئێران تەنانەت ڕێگە بەوەرگێڕانی ڕۆمانی " سێبەری عیشق" ی محەمەد ئۆزۆنیش نەدراوە .
ئهم وهرگێره كورده وتیشی ، تا ئێستا لە چوار دەزگای بڵاوكردنەوەی كتێبدا داوای وەرگێڕان و چاپكردنی رۆمانەكەی جان دۆستی كردووە ، بهڵام هەموویان رەتیان كردووەتەوە و رایانگەیاندووە ئەگەر بڵاوی بكەنەوە، لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە رووبەرووی دادگاییكردن و كێشە دەبنەوە .
رۆمانی " سێ هەنگاو و سێدارەیەك "ی جان دۆست بەزمانی كوردی شێوەزاری كرمانجی نووسراوە و سێ جار چاپ كراوەتەوە ، هەروەها بۆ سەر شێوەزاری سۆرانی و زمانی عەرەبی وەرگێڕدراوە ، ئهم رۆمانه ، دووەم ڕۆمانی نووسەری ناوبراوە ، رۆمانی یەكەمی بەناوی " مژاباد " بڵاو كردووەتەوە ، كە لەبارەی ژیان و بەسەرهاتی تێكۆشەری كورد شێخ سەعیدی پیرانە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.