له ووت‌و وێژێكدا له‌گه‌ڵ به‌شى كوردى ده‌نگى ئه‌مریكا مەسعود حەیدەر ئه‌ندامى پێشووى په‌رله‌مانى عێراق سه‌باره‌ت به كاندیدى سه‌رۆككۆمارى داهاتوى عێراق ئاماژەی بەوەکردووه كه لەکۆبونەوەکاندا بەڕێز و بایەخێکی زۆرەوە دەڕواننه کەسایەتی و ڕۆڵی د.فوئادحسێن وه‌ك كاندیدێكى كورد و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بۆ ئه‌و پۆسته، هه‌روه‌ها جەختیان لەوە کردۆتەوە نوێنەر و کاندیدی کورد لەلایەن مەرجەعی سیاسی کورد-کە جەنابی کاک مەسعود بارزانیە یەکلایی کرابێتەوە و پشتیوانی کرابێت ئەو کاندیدە دەبێتە نوێنەری هەموو پێکهاتە جیاوازەکانی گەلی عیراق."
هه‌رله درێژه‌ى ووتوێژه‌كه‌ى مه‌سعود حه‌یده‌رله‌گه‌ڵ ده‌نگى ئه‌مریكا باسى له‌وه‌ش كردووه كه هه‌ركه‌سێك به‌بێ پشتیوانى مه‌رجه‌عى سیاسى كوردستان كه جه‌نابى كاك مه‌سعود بارزانیه بۆ ئه‌و پۆسته كاندید بكات ئه‌وا سه‌ركه‌وتوو نابێت، هه‌روه‌ها ده‌ڵت به‌برواى من دواى ئه‌وه‌ى كاك مه‌سعود متمانه‌ى به دكتۆر فۆاد حوسێن‌دا ئه‌وا دڵنیام سه‌رۆك كۆمارێكى سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت
(له‌باره‌ى بۆچونی پارتی و یەکێتی لەسەر یەکلایی کردنەوەی کاندیدەکان بەشێوازی دەنگدانی فراکسیۆنە کوردییەکان؟ مەسعود حەیدەر وتی: وەک وەفدی کوردی-پارتی ئەو شێوازەمان پێ گونجاوە" یەکلایی کردنەوەی کاندیدێک لەناو فراکسیۆنە کوردییەکان" چونکە گوزارشت لە زۆربەی لایەنە سەرەکیە کوردییەکان دەکات ئەو لایەنانە فراکسیۆنیان هەیە لە پەرلەمانی عیراق، وەهەرکەس دەنگی زۆرینەی هێنا لەناو فراکسیۆنە کوردستانیەکان ئێمە ڕێزی لێدەگرین.")
مه‌سعود حه‌یده‌ر به‌دوورى ده‌زانێت پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كاندیده‌كه‌ى خۆى بكێشێته‌وه‌و ده‌ڵێت:موستەحیله شتی وا ڕووبدات، ئەو پێشنیارانەشی هەن لەپێناو یەکڕیزی کوردە لەبەغداد و لەهەرێم، وە ڕاستیەکیش هەیە،دیاریکردنی کاندیدێکی سەربەخۆ لەلایەن جەنابی کاک مەسعودەوە "مەغزایەکی" زۆر گرنگی هەیە بۆ پڕۆسەی سیاسی لەعیراقدا.خودی (د.فوئاد ) سەربەخۆ و بێ لایەن و کەسایەتیەکی میانڕەوی ناسراوە وە بەپێی ئەو سیڤیەی پێشکەشی کردووە زیاتر لە(50)ساڵە لە سیاسەتدا کاردەکات، پەیوەندیەکی باشی لەگەڵ پێکهاتە جیاوازە عیراقیەکان و دەرەوەدا هەیە
سه‌باره‌ت كاندیده‌كه‌ى یه‌كێتى مه‌سعود حه‌یده‌ر ده‌ڵێت : زانیاریمان هه‌یه كه به‌شێكى زۆرى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان پشتیوانى له دكتۆر به‌رهه‌م ناكه‌ن ئه‌و رۆلێكى جزئى له‌ناو حزبه‌كه‌ى خۆیدا هه‌یه و له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستانیش رۆلى نییه ئه‌گه‌ر هه‌شبێت زۆرلاوازه بۆیه ناتوانێت ببێت به سه‌رۆككۆمارێكى سه‌ركه‌وتوو
شیاوى باسه یاوه‌ر له‌گه‌ڵ شاندێكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان مه‌سعود حه‌یده‌ر ئه‌ندامى په‌رله‌مانى پێشووى بزووتنه‌وه‌ى گۆران له په‌رله‌مانى عێراق وه‌ك په‌رله‌مانتارێكى سه‌ربه‌خۆ له خولى پێشوودا به مه‌به‌ستى گفت‌و گۆكردن ده‌رباره‌ى پۆستى سه‌رككۆمارى عێراق سه‌ردانى به‌غدایان كردبوو
سه‌رچاوه: ده‌نگى ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.