Erbil 13°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 17:10

نوێنەری کونسوڵخانەکان چاودێرى پرۆسەی دەنگدانی تایبەت ده‌که‌ن

سبه‌ى هه‌ینى ده‌نگدانى تایبه‌ت به‌رێوه‌ده‌چێت
کوردستان TV
100%

ژمارەیەک رێکخراوی نێودەوڵەتی و کونسوڵخانەی وڵاتان چاودێریی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن.

سەرلەبەیانیی ئه‌مرۆ پێنجشەممە 27/9/2018، نوێنەری کونسوڵخانە بیانییەکان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستان کۆ بوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، کۆمسیاران رێکارەکان و رێنماییەکانی کۆمسیۆن بۆ نوێنەری 23 کونسوڵخانە و رێکخراوی نێودەوڵەتی، روون دەکەنەوە.

نوێنەری ئەو رێکخراو و کونسوڵخانانە چاودێریی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت كه‌ له‌ رۆژی هەینی 28/9/2018 بەڕێوە دەچێت، دەنگدانی گشتی و جیاکردنەوەی دەنگەکان دەکەن.

بەپێی زانیارییەکان، 15 دەزگای راگەیاندنی نێودەوڵەتی ناوی خۆیان بۆ گواستنەوەی هەواڵەکانی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، تۆمار کردووە.

 

بڕیارە رۆژی 30ـی ئەیلوولی 2018، هەڵبژاردنی گشتیی بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت.

 

لە هەرێمی کوردستان، نزیکەی 40 کونسوڵخانە، نووسینگەی کونسوڵخانە و ئاژانسی کونسوڵگەری وڵاتانی دراوسێ، عەرەبی و جیهانی هەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.