دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێداویستیی خوێندن و جلوبەرگ بەسەر منداڵانی شەهیدانی شەڕی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش دابەش دەکات.
ئهمرۆ پێنجشەممە 27/9/2018، لە رێوڕەسمێکدا، دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێداویستیی خوێندن (دەفتەر، قەڵەم و جانتا) و جلوبەرگی بەسەر 167 منداڵی شەهیدی ناو شاری سۆران دابەش کرد.
لیستی ناوی ئەو منداڵانە بە هاوکاریی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سۆران دانراوە و هەموویان کوڕ و کچی شەهیدانی شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش بوون.
لە سەرەتای هێرش و داگیرکاریی داعش بۆ سەر باشووری کوردستان، هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و هێزە ئەمنییەکانی دیکەی کوردستان بە خوێنی نزیکەی دوو هەزار شەهید، بەرگرییان لە حکوومەت و گەلی کوردستان کرد.
لە مانگی 6ـی 2014، نزیکەی دوو هەزار چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە سووریاوە دزەیان کردە ناو خاکی عێراق و لە ماوەی چەند رۆژێکدا، هەرەسیان بە سوپای عێراق هێنا و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنباریان داگیر کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.