بەرپرسی یەکەمی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری لە سنووری زاخۆ، لەگەڵ سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی هاوپهیمانی لەم سنووره، چوونە ناو ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، لهلایهكی دیكهشهوه له رانیه دهیان ئەندام و لایەنگری حزبهكانی دیكهی كوردستان، پێوەندییان بە ڕیزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە كرد.
کەمێک لەمەوبەر لە پرێس کۆنفرانسێکدا، بەرپرسی یەکەمی هاوپەیمانی کە هاوکات ئەندامی ئەنجوومەنی گشتیی حزبەکە بوو، ئاشکرای کرد کە لەگەڵ تەواوی ئەندام و لایەنگرانی حزبەکەی لە زاخۆ، چوونەتە ڕیزی پارتییەوە.
ڕوونیشی کردەوە کە ئەوان لەوە پەشیمان نین کە کاریان بۆ دادپەروەری و حکوومەتێکی بەهێز کردووە. گوتیشی: ئەزموونی ئێمە لەنێو هاوپەیمانیدا باوەڕییەکی بۆ ئێمە درووست کرد کە خەڵکی کوردستان لەنێو بەرەیەکی فراواندا یەک بگرن، ئەو بەرەیەش بەڕای ئێمە پارتی دیموکراتی کوردستانە و بە هەمان ڕۆحیەتی نیشتمانپەروەری و وەڵاتپارێزی، بۆ هەمان ئامانجە پیرۆزەکانمان کار دەکەین، ههر له درێژهی لێدوانهكهیدا دهنگی خۆیان بۆ لیستی 183ی پارتی دیموكراتی كوردستان دووپات دهكهنهوه.
لهلایهكی دیكهشهوه ههر ئەمڕۆ به دهیان ئەندام و لایەنگری حزبهكانی دیكهی كوردستان، پێوەندییان بە ڕیزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە كرد.
ئەمڕۆ پێنج شهممه به دهیان ئەندام و لایەنگری حزبهكانی دیكهی كوردستان، پێوەندییان بە ڕیزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە كرد، لهلایهن بەرپرسی لقی 11ی پارتی لە ڕانیە، پێشوازیان لێكراوه.
شایهنی باسه له چهند ڕۆژەی ڕابردوودا سەدان ئەندام و لایەنگری هەریەک لە (یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان، هاوپەیمانی و نەوەی نوێ) لە شار و شارۆچکە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییان بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.