وەزارەتی ناوخۆ ڕایدەگەیەنێت هەر كارمەندێك ناوی لەلیستی دەنگدانی تایبەتدا نەبێت دەتوانێت لە دەنگدانی گشتی دەنگبدات و سەرجەم كارمەندانی هاتوچۆ، رەگەزنامە و توندوتیژی دەتوانن لە دەنگدانی گشتی دەنگبدەن.
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم، لەنووسراوێكدا كه وێنهیهكی دهست ماڵپهری كوردستان تیڤی كهوتووه، كە ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتیەكانی هێزەكانی ناوخۆ و توندوتیژی كراوە ئاماژەی بەوەكردوە"ئەو كارمەندانەی لە بەڕێوەبەرایەتییەكان ناویان لەو CD یانەدا نییە كە گەڕاونەتەوە، لە رۆژی دەنگدانی گشتی دەتوانن دەنگ بدەن."
ئەوەش ڕوونكراوەتەوە سەرجەم كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆ، رەگەزنامە و توندوتیژی دەتوانن لە رۆژی دەنگدانی گشتی دەنگ بدەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.