وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ، رۆژی یه‌ك شه‌ممه 2018/9/30 واتا رۆژی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن ، له سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته پشووی فه‌رمی.
سه‌فین دزه‌یی، وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: به‌بۆنه‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ، پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له هاووڵاتیانی خۆشه‌ویستی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین و هیوادارین له‌م رۆژه‌دا پرۆسه‌یه‌كی ئارام و بێ گرفت به‌ڕێوه ببه‌ن له چوارچێوه‌ی رێنماییه‌كانی كۆمیسیۆن، هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ كۆی پرۆسه‌كه ده‌خوازین.
به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ش رایده‌گه‌یه‌نین رۆژی یه‌ك شه‌ممه 2018/9/30 واتا رۆژی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن ، له سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته پشووی فه‌رمی .
سه‌فین دزه‌یی ، وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
2018/9/27
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.