له‌رزینی ئۆتۆمبێل هۆكاری زۆره، هه‌ر له‌كۆنبوونی ئۆتۆمبێل تا تێكچونی هاوسه‌نگی و شكانی پارچه‌كانی، بێگومان له‌رزینی ئۆتۆمبێل مه‌ترسیداره‌و له‌ڕێژه‌ی سه‌لامه‌تی ئۆتۆمبێل كه‌مده‌كاته‌وه، بۆیه پێویسته به‌زوویی چاره‌سه‌ربكرێت هۆكاری له‌رزینیش زۆرن، ئه‌وه‌ش چه‌ند هۆكارێكییه‌تی له‌خێراییه جیاوازه‌كاندا:
یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر هاتوو له‌كاتی لێ خوڕینی ئۆتۆمبێله‌كه‌تدا به‌خێرایی نێوان (60 تا 120 كم/سه‌عات) ده‌ڕۆشتی‌و هه‌ستتكرد سوكانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت ده‌له‌رزێت یاخود ئۆتۆمبێله‌كه‌ت له‌رزینی تێدایه، ئه‌وا بێگومان كێشه له‌ویله‌كانی پێشه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌تدا هه‌یه، واته باڵانس‌و میزانیه‌یان باش نییه، یاخود تایه‌كانت یا ویله‌كانت خوار بون، یاخود كێشه‌یان تێدایه.
دووه‌م: ئه‌گه‌ر له‌كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێله‌كه‌تدا به‌خێرایی (120 كم/سه‌عات)و زیاتر ده‌ڕۆیشتیت هه‌ستت كرد سوكانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت یاخود كوشنه‌كانی كه‌وتنه له‌رزین، ئه‌وا دڵنیابه كێشه له‌به‌شی دواوه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌تدا هه‌یه، واته باڵانس‌و میزانیه‌ی ویله‌كان یاخود تایه‌كانی دوواوه ته‌واو نییه یاخود خواربون یان تایه‌كانت یا ویله‌كه‌ت كێشه‌ی تێدایه.
سێیه‌م: ئه‌گه‌ر هاتوو له‌كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێله‌كه‌تدا به‌خێرایی (60 كم/ سه‌عات)دا‌و كه‌مێك زیاتر ده‌ڕۆشتیت، كه قاچت خسته سه‌ر ئیستۆپی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت‌و هه‌ستتكرد له‌رزین هه‌یه، ئه‌وا دڵنیابه كێشه‌ت له‌فلنجه‌كانی ئۆتۆمبێله‌كه‌تدا هه‌یه یان خوار بون یاخود به‌كه‌ڵك نه‌ماون، جا پێشه‌وه بێت یان دوواوه.
چواره‌م: ئه‌گه‌ر هاتوو له‌كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت بخێرایی (60 كم/سه‌عات) به‌ره‌و سه‌ره‌وه ئۆتۆمبێله‌كه كه‌وته سه‌ر هه‌زه‌و ئۆتۆمبێله‌كه له‌رزی ئه‌وا بزانه كه‌وا درایف شه‌فتی به‌شی ناوه‌وه خراپ بوه، واته سه‌ری گێڕه‌كه تێكچوه‌و پێوسته به‌كاملی بیگۆڕیت.
سه‌رچاوه - Traffic Fm Sulaimaniyah
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.