وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمى كوردستان به‌بڕیارێك بڕیاری لێخۆشبوونى ده‌ركرد بۆ ئه‌و سزا و سودانه‌ى سودانەی كەوتوونەتە ئەستۆی قەرزارانی كرێ ، موڵك ، ماڵی دەوڵەت، بڕیارەکەى دارایی و ئابووری سەرجەم هاووڵاتیان و كۆمپانیاكان دەگرێتەوە.
بڕیاره‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری دوێنێ چوارشه‌ممه 26 ى ئه‌یلول ده‌رچووه كه‌واژۆی وه‌زیری دارایی و ئابووری له‌سه‌ره ، بڕیاریدا بە لێخۆشبوو‌ن لەو سزا و سوودانەی كەوتوونەتە ئەستۆی قەرزارانی كرێ و موڵک و ماڵی دەوڵەت، كە خاوەندارییەتییەكەی بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی پێشوو.
لە بڕیارەکەی داراییدا هاتووه کە لەماوەی 90 رۆژدا تەواوی كرێ و موڵك و ماڵی دەوڵەت، كە كەڵەكەبووە لەسەریان بیدەن.
هەروەها بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی سەرجەم هاوڵاتیان و كۆمپانیاكان دەگرێتەوە، كە ئەو سزا و سودانەی لە ساڵانی پێشوودا لەسەریان كۆبووه‌ته‌وه
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.