له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت شەوی 26-9-2018 ، لەسەر ڕێگای سلێمانی –دوكان و بەهۆی پێكدادانی نێوان دوو ئۆتۆمبێل سێ ئەندامی خێزانێك گیانیان لەدەستداو حەوت كەسی تریش بریندار بوون .
دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیسی و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان كەشف و هێڵكاری بۆ شوێنی ڕوداوەكە كرا و برینداران بۆ نەخۆشخانە گواسترانەوە و شۆفێری هەردو ئۆتۆمبێلەكەش لە لایەن هێزەكانی پۆلیسەوە دەستبەسەرن .
پۆلیس ڕاشیده‌گه‌ێنێت لەلایەن بنكەی پۆلیسی پیرەمەگرونەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە كراوەتەوەو لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.