سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاندووه: بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ته‌ممووز (7)بكه‌ین، ده‌ستمان به ئاماده‌كاری كردووه.
سه‌باره‌ت به‌و زانیارییه‌ی كه له‌نێو خه‌ڵكیدا بڵاو بووه‌ته‌وه و گوایه له 2ی 10 ده‌ست بكرێت به دابه‌شكردنی مووچه، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه كرد، كه ئه‌و زانیارییه ڕاست نییه، به‌ڵكوو وه‌كوو مانگه‌كانی پێشوو له 5ی مانگ ده‌ست پێ ده‌كات، به‌ڵام چونكه ئه‌و 5ی مانگه كه‌وتووه‌ته نێو ڕۆژی ھه‌ینی كه پشووی فه‌رمییه، بۆیه یان 4ی 10 ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه ده‌كرێت، یان 7ی 10 ده‌ست پێ ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌كه ڕوونیشی كرده‌وه، كه وه‌كوو مانگی پێشوو، سه‌ره‌تا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، پاشان وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه مووچه‌كانیان دابه‌ش ده‌كرێت.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له گه‌نجینه‌ی ھه‌رێمی كوردستان ده‌ست كه‌وتوون ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی له خشته‌ی یه‌كه‌می مووچه‌دان، لیستی مووچه‌كانیان وردبینی كراوه و ئاماده كراون.
سه‌باره‌ت به جێبه‌جێنه‌كردنی دابه‌شكردنی مووچه له ماوه‌ی 30 ڕۆژدا و گه‌یشتن به 37 ڕۆژی، سه‌رچاوه‌كه‌ی نێو وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ڵێت: پێش قه‌یرانیش ئه‌و جۆره دواكه‌وتنه ھه‌بووه، ھه‌ندێك جار ھۆكاره‌كه‌ی پشووه، ھه‌ندێك جاریش بۆ ھۆكاری ته‌كنیكی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
سه‌رچاوه / باس‌نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.