دوێنى چوارشه‌مه 26ى ئه‌یلولى 2018 دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا له كۆنفڕانسێكى رۆژنامه‌وانیدا په‌یامنێرى كوردستان تیڤى به (به‌رێز كورد) ناوبرد ئه‌مه‌ش میدیاكانى جیهانی ته‌نیوه.
له كۆنفڕانسێكى رۆژنامه‌وانیدا له شارى نیویۆرك په‌یامنێرى كوردستان تیڤى ( ره‌حیمى ره‌شیدى) پرسیارێكى ئاڕاسته‌ى دۆناڵد تره‌مپ كرد له باره‌ى هاوكارى و هاوپه‌یمانییه‌تى ئه‌مریكا بۆ كورد، له وه‌ڵامدا تره‌مپ پشتیوانى خۆى و وڵاتى ئه‌مریكای بۆ كورد ده‌ربڕى.
پرسیاره‌كه‌ی ره‌حیمى ره‌شیدى جه‌ختى له په‌یوه‌ندى و هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا ده‌كرد بۆ كورد دواى شه‌رى داعش.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا له وه‌ڵامدا وتى: "ئێمه هه‌وڵى ئه‌وه ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ كورد هاوپه‌یمانیمان باش بێت و مامه‌ڵه‌و هاوپه‌یمانیمان له‌گه‌ڵیان زۆر باشه و هه‌وڵى ئه‌وه‌ش ده‌ده‌ین یارمه‌تییه‌كی زۆریان بده‌ین، خۆم یارمه‌تیان ده‌ده‌م ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئێمه شان به‌شان جه‌نگاون و بۆ ئێمه گیانى خۆیان به‌خت كرد و ئه‌وان 10 هه‌زار قوربانیان دا دژى داعش و گیانى خۆیان بۆ ئێمه و له‌گه‌ڵ ئێمه به‌خت كرد، هه‌روه‌ها بۆ خۆشیان" .
تره‌مپ له درێژه‌ی قسه‌كانی وتیشی: "ئه‌وان میله‌تێكى مه‌زنن و ئێمه ئه‌وان له بیر ناكه‌ین هه‌روه‌ها من وه‌ك خۆم ئه‌وان له بیر ناكه‌م، چی روو ده‌دات رۆژیك له رۆژان به‌ڵام ئه‌وه‌تان پێ ده‌ڵێم كه من ئه‌وان له بیر ناكه‌م ئه‌وان میله‌تێكى مه‌زنن".
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا ناوبردنى په‌یامنێرى كوردستان تیڤى به (به‌رێز كورد) میدیا جیهانییه‌كانى به‌خۆوه سه‌رقاڵ كردووه له وانه‌ش واشنتۆن پۆست و (THE HILL) و (Business Insider ) و (palmer report) و (news week)، به گرینگییه‌وه باسیان لێوه كردووه.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.