هونه‌رمه‌ندان ڕۆژانه له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆیان ده‌نگی خۆیان بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان و لیستی 183 دووپات ده‌كه‌نه‌وه.
له دیارترین ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه له‌م ڕۆژانه پڕۆفایلی خۆی زه‌رد پۆش كردووه هونه‌رمه‌ندی سینه‌ماكار (حوسێن زارین)ـه، كه یه‌كێكه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی ساڵانێكی زۆره له خزمه‌تی هونه‌ر و درامای كوردی دا ڕۆڵێكی به‌رچاوی هه‌یه، جگه له‌وه‌ی وه‌ك ده‌رهێنه‌رێكی به سه‌لیقه چه‌ندین كاری سینه‌مایی و ڤیدیۆ كلیپی بۆ هونه‌رمه‌ندانی گۆرانیبێژ پێشكه‌ش كردووه، ئه‌و پێی وایه، كه تاكه هێز بتوانێ مافه‌كانی ئه‌و گه‌له به‌ده‌ست بێنێت، پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆیه ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ كوردستانێكی به‌هێزمان هه‌بێ ده‌بێت پارتی به‌هێز بێت، ده‌نگدانیش به لیستی 183ـی پارتی دیموكراتی كوردستان زامنی مافه‌كانمانه.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.