Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 03:35

کۆمسیۆن راپۆرتێکى کەناڵی ئاسمانی کوردسات نیوز ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌

کۆمسیۆن هەموو هەوڵێکی داوە بۆ ئەوەی ببنە خاوەن تۆمارێکی پاک
komseoni bala u raprsi
کوردستان TV
100%

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ڕاپۆرتی کەناڵێکی ڕاگەیاندن لەبارەی پاککردنەوەی تۆماری دەنگدەران، ڕاگاندراوێکی بڵاو کردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکاندا هاتووە، " لە کاتژمێر 10:37ی شەوی ڕابردوو کەناڵی ئاسمانی کوردسات نیوز، ڕاپۆرتێکی لەسەر پاککردنەوەی تۆماری دەنگدەران لەهەردوو سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بڵاوکردووەتەوە، کە گوایە لەم دوو پارێزگایە تۆماری دەنگدەران پاککراوەتەوە، بەڵام لە هەردوو سنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک پاک نەکراوەتەوە".

کۆمسیۆن ڕایدەگەیەنێت، کە بڵاو کردنەوەی ئەو ڕاپۆرتە بە پێشێلکاری دەزانێت و ڕاشی دەگەیەنێت کە کۆمسیۆن هەموو هەوڵێکی داوە بۆ ئەوەی ببنە خاوەن تۆمارێکی پاک کە لە ئێستادا نزیکەی 280 هەزار دەنگدەر جیاوازییان هەیە لەگەڵ تۆماری دەنگدەرانی عێڕاق ، ئەمەش بەهەوڵ و شەونخونی نزیکەی 9 مانگی ڕابردووی فەرمانگەی داتا جێبەجێکراوە.

کۆمسیۆن لە ڕاگەیاندراوەکەیدا ئەوەشی خستووەتە ڕوو، کە داواکارن لە کەناڵی ناوبراو زانیاری لەو شێوەیە دووبارە نەکاتەوە بەپێچەوانەوە ڕێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.هەموو هەوڵێکی داوە بۆ ئەوەی ببنە خاوەن تۆمارێکی پاک

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ڕاپۆرتی کەناڵێکی ڕاگەیاندن لەبارەی پاککردنەوەی تۆماری دەنگدەران، ڕاگاندراوێکی بڵاو کردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکاندا هاتووە، " لە کاتژمێر 10:37ی شەوی ڕابردوو کەناڵی ئاسمانی کوردسات نیوز، ڕاپۆرتێکی لەسەر پاککردنەوەی تۆماری دەنگدەران لەهەردوو سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بڵاوکردووەتەوە، کە گوایە لەم دوو پارێزگایە تۆماری دەنگدەران پاککراوەتەوە، بەڵام لە هەردوو سنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک پاک نەکراوەتەوە".

کۆمسیۆن ڕایدەگەیەنێت، کە بڵاو کردنەوەی ئەو ڕاپۆرتە بە پێشێلکاری دەزانێت و ڕاشی دەگەیەنێت کە کۆمسیۆن هەموو هەوڵێکی داوە بۆ ئەوەی ببنە خاوەن تۆمارێکی پاک کە لە ئێستادا نزیکەی 280 هەزار دەنگدەر جیاوازییان هەیە لەگەڵ تۆماری دەنگدەرانی عێڕاق ، ئەمەش بەهەوڵ و شەونخونی نزیکەی 9 مانگی ڕابردووی فەرمانگەی داتا جێبەجێکراوە.

کۆمسیۆن لە ڕاگەیاندراوەکەیدا ئەوەشی خستووەتە ڕوو، کە داواکارن لە کەناڵی ناوبراو زانیاری لەو شێوەیە دووبارە نەکاتەوە بەپێچەوانەوە ڕێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.