Erbil 6°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 10:33

خوێندنى باڵا: هەر رێکخراو و کۆمەڵەیەک بڕوانامەى دکتۆراى فەخرى ببەخشێت سزاى ده‌ده‌ین

خوێندنى باڵا: هیچ کۆمەڵ و ڕێکخراوێک بۆى نیە بڕوانامەى دکتۆراى فەخرى ببەخشێت
کوردستان TV
100%


وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایده‌گه‌یه‌نیت، هیچ کۆمەڵ و ڕێکخراوێک بۆى نیە بڕوانامەى دکتۆراى فەخرى ببەخشێت و هەر رێکخراو  کۆمەڵەیەک ئەم کارەى ئەنجام دابێت رووبەرووى یاساى دەکەنەوە.

عەباس ئەکرەم، رایگه‌یاند، ماوەیەکە ڕێکخراوێک بەناوى فورات بۆ ئاشتى جیهانى لە هەرێمى کوردستان، بڕوامانەى دکتۆراى فەخرى دەبەخشێت، لێرەوە بۆ ڕاى گشتى رایدەگەیەنین ئەم ڕێکخراوە دوورو نزیک پەیوەندى بە وەزارەتەکەمانەوە نیە.

ده‌شڵێت،"ئه‌و رێكخراوه‌ مافى ئەوەیان نیە بڕوانامەى دکتۆراى فەخرى ببەخشن تەنها دەتوانێت لەچوارچێوەى کارى ڕێکخراوەییان خەڵات و بڕوانامەى ڕێزلێنان  ببەخشن".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد،" بەخشینى بڕوانامەى دکتۆراى فەخرى کارى دام و دەزگا ئەکادیمییەکانە کە تەنها وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەو مافەى هەیە ئەم بڕوانامەیە ببەخشێت".

عەباس ئەکرەم راشیگەیاند،" وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەبەرامبەر دابەشکردنى بڕوانامەى بەناو دکتۆراى فەخرى، کاربەدەستانى ڕێکخراوەکە رووبەرووى یاسا دەکاتەوەو سکاڵاى یاساییان لەسەر تۆمار دەکات".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.