بەڕێوەبەری فەرمانگەی پەیوەندی و راگەیاندن لە كۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی دەڵێت" تاوەكو ئێستا شەش وڵات لە رێگای كونسوڵخانەكانیانەوە بڕیاریان داوە چاودێریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بكەن.
شۆڕش حەسەن، بەڕێوەبەری فەرمانگەی پەیوەندی و راگەیاندن لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی دەڵێت، تاوەكو ئێستا 8 رێكخراوی نێودەوڵەتی ناوی خۆیان تۆمار كردووە بۆ چاودێریی هەڵبژاردن كە شەش لەوانە كونسوڵخانەكانی ئەمریكا، كەنەدا، بەریتانیا، ژاپۆن، فەرەنسا و كۆریای باشوورن. شۆڕش حەسەن هەروەها دەڵێ: "10 تەلەڤزیۆن و ئاژانسی هەواڵی بەنێوبانگیش بۆ رووماڵكردنی ئەم هەڵبژاردنە ناوی خۆیان تۆمار كردووە، لهوانهش" رۆیتەرز، سكای نیوز، ئێن بی ئێن، ئێس بی ئی و ئەی بی ئێس لەو كەناڵانەن".
بەڕێوەبەرەكەی كۆمسیۆن لەبارەی رێكخراوە كوردییەكانیش دەڵێ، ئەوان ژمارەیان زۆرترە، بەڵام لەلایەن فەرمانگەی پارێزگاكانی كۆمسیۆنەوە ناوی خۆیان تۆمار دەكەن و "بەهۆی ئەوەی ژمارەیان زیاتر دەبێ، ئاماری دروستمان لانییە، بەڵام لەنێو ئەو رێكخراوانە، رێكخراویش هەن كە لە شارەكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراقەوە هاتوون".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.