Erbil 6°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 10:44

به‌ سه‌دان ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پێوه‌ندییان به‌ پارتی کرد

ده‌نگ به‌ لیستی 183ـی پارتی دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%


له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له‌ شار و شارۆچكه‌كان هه‌زاران ئه‌ندام و لایه‌نگری حزبه‌كان پێوه‌ندییان به‌ ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه‌ كردووه‌.

له‌ كه‌لار 200 ئه‌ندام و لایه‌نگری هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پێوه‌ندییان به‌ ڕێزه‌كانی پارتیمانه‌وه‌ كردووه‌، له‌لایه‌ن ئه‌كره‌م ساڵح، بەرپرسی لقی 22ی پارتی له‌ كه‌لار به‌ گه‌رمی پێشوازی لێ كردوون، پێمان گوتوون پارتی هێزێكی نیشتمانییه‌ و جێگه‌ی هه‌موانی تێدا ده‌بێته‌وه‌، به‌ڵینیان داوه‌ درێژه‌ به ‌خه‌بات بده‌ن له‌ ڕیزه‌كانی پارتی و ڕۆژی 30ی ئه‌یلوول ده‌نگ به‌ لیستی 183ـی پارتیمان بده‌ن، هیچ داواكارێكیشیان نه‌بووه‌ لێمان".

لاوانی سنووری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و گه‌رمیان و ڕانیه‌ بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ حزبه‌كانی ئه‌و زۆنه‌ ناتوانن خزمه‌ت به‌ ڕای گشتی بكه‌ن، بۆیه‌ واز له‌و حزبانه‌ ده‌هێنن، پێوه‌ندی به‌ پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ ده‌كه‌ن.

هه‌روه‌ها لە سنووری پارێزگای هەولێر، دەیان ئەندامی هەر چوار حزبی (یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان، هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری و نەوەی نوێ)، پەیوەندی بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەکەن.

لە مەراسیمێکدا کە لە لقی 16ی پارتی بەڕێوە چوو، گەڕانەوەی دەیان ئەندام و لایەنگری هەر چوار حزبەکە ڕاگەیاند بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی 16ی پارتی ڕایگەیاند: سەدان کەسی دیکە هەن کە نەیانتوانیوە لە مەراسیمەکەیاندا بەشدار بن و سەرجەمیان پەیوەندییان بە پارتییەوە کردووە.

ڕزگار ئه‌ژی گۆران به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له‌ سلێمانی ڕاگه‌یاند، لاوان و گه‌نجان و چین و توێژه‌ جیاوازه‌كانی سلێمانی له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو به‌ لێشاو پێوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتی ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌یش دوای بێ ئومێدبوونیان دێ له‌ حزبه‌كانی تری ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌، كه‌ له‌ ڕووی سیاسی و كارگێڕی و هه‌موو بواره‌كانی تره‌وه‌ تووشی شكستبوون و خزمه‌تێكی ئه‌وتۆیان پێشكه‌شی خه‌ڵكی سلێمانی نه‌كردووه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.