به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مادده هۆشبه‌ره‌كان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایشی سلێمانی رایده‌گه‌ێنێ، دوای گه‌یشتنی زانیاری به هێزه‌كانمان و وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی دادوه‌ر، تواندرا ده‌ست به‌سه‌ر بڕی زیاتر له سێ كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری تلیاك-دا بگیرێت
جه‌لال ئه‌مین به‌گ، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مادده هۆشبه‌ره‌كان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایشی سلێمانی، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ئه‌و بڕه مادده هۆشبه‌ره له‌ناو تایه‌ی ئۆتۆمبێلێكدا حه‌شاردرابوو، دوای وه‌رگرتنی زانیاری ، تواندرا ئاشكرا بكرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌و ماددانه له لایه‌ن دوو كه‌س كه خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانن هێندراوه‌ته ناو هه‌رێم و ده‌ستگیركراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.