Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 06:31

وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ ئاگاداریه‌ک بڵاو ده‌کاته‌وه‌

له‌ناوه‌ڕۆك ده‌قى ئاگاداریه‌كه‌ بزانه‌
parwarda
کوردستان TV
100%

 له‌ئاگاداریه‌كدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى نێردراوه‌ ، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمى كوردستان ئاگادارییەک بۆ خوازیارانى وەرگرتنى منداڵ لە قوتابخانەکانى سابیس بڵاو ده‌كاته‌وه‌ ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تى : 

بە مەبەستى پڕکردنەوەى بۆشایی لە ئاستى دووەمى باخچەى منداڵان و قۆناغەکانى دیکەى خوێندن لە قوتابخانە هاوبەشەکانى نێوان حکومەتى هەرێمى کوردستان و کۆمپانیاى سابیس، وەزارەتى پەروەردە بڕیارى دا:

بەڕێوەبەرایەتى قوتابخانەکانى هەرێمى کوردستان ـ بە سیستەمى سابیس، بە پێى بۆشایى پۆلەکانیان و بە هەڵسەنگاندن و بە وەبەرچاوگرتنى ڕێنماییەکانى وەزارەت، قوتابیان و خوێندکاران وەربگرن.

تێبینى:

1. هەموو قوتابی و خوێندکارێک مافى هەڵسەنگاندن و فۆڕمپڕکردنەوەى هەیە.

2. وەرگرتنى منداڵ قۆناغى یەکەمى باخچەى ساوایان ناگرێتەوە.

3. قوتابخانەى شوەیفاتى ئەهلى بەدەرە لەم وەرگرتنە.

4. ڕۆژى تاقیکردنەوە ٤/١٠/٢٠١٨ دەبێت و پێش لەو ڕێکەوتە پێویستە قوتابی ناوى نووسرابێت و فۆڕمی پڕ کردبێتەوە.

5. دواى هەڵسەنگاندن، بە پێى بەتاڵى کورسییەکانى پۆل، تیروپشک بۆ درەچووەکان دەکرێت.

شوان عه‌زیز 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.