Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:57

سلێمانى.. ژماره‌یه‌ک هاووڵاتى په‌یوه‌ندی به‌ڕیزه‌کانى پارتى دیموکراتى کوردستان ده‌که‌ن

ده‌نگیان بۆ لیستى 183ى پارتى ده‌بێت
کوردستان TV
100%

 

شوان عه‌زیز

پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 26ى ئه‌یلولی 2018، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی له‌ پارێزگای سلێمانى په‌یوه‌ندیان به‌ڕیزه‌كانى پارتى دیموكراتى كوردستانه‌وه‌ كرد .

ئه‌م هاووڵاتییانه‌ له‌ لێدوانیان بۆ كوردستان تیڤى ڕایانگه‌یاند: به‌خۆشحاڵی و بڕوابوونى خۆیان په‌یوه‌ندیان به‌پارتیه‌وه‌ كردووه‌ ، ئه‌و حزبه‌ ده‌توانێ مافه‌كانى ئێمه‌ دابین بكات و له‌ژێر چه‌تری پارتى ده‌توانین به‌ ئارامی و ئاسووده‌یی بژین و هه‌روه‌ها هه‌ڵی كارمان بۆ دابین ده‌كات . 

هاووڵاتییه‌كان دووپاتیشیان كرده‌وه‌ ده‌نگیان بۆ لیستى 183ى پارتى ده‌بێت، پارتێكه‌ ده‌توانێت كارو پڕۆژه‌ى خزمه‌تگوزاری بۆ سلێمانى ئه‌نجام بدات و له‌ خزمه‌تى هاووڵاتیان بێت .

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.