دوێنی رێكه‌وتی 24/9/2018 ده‌سته‌ی ڕێكخراوه جه‌ماوه‌ری و پیشه‌یییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان ، به بۆنه‌ی ساڵێك تێپه‌ر بوون به‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ، ڕێوڕه‌سمێكی بۆ ناساندنی كتێبی "ڕیفراندۆم ، سه‌ركه‌وتنی ئیراده و پارێزه‌ری داهاتووی گه‌لێك" و نمایشكردنی پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافیی ساز كرد .
له رێوره‌سمه‌كه‌دا نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس " كوردۆ شابان " كه نووسه‌ری كتێبی ریفراندۆمه ، وتارێكی له‌باره‌ی ڕیفراندۆم و كتێبه‌كه‌ی پێشكه‌شی میوانان كرد ، دوای ئه‌وه به واژووی خۆی كتێبه‌كه‌ی پێشكه‌شی میوانان كرد و به‌سه‌ریاندا دابه‌ش كرا .
كوردۆ ئاشكرایده‌كات ، به‌شێك له بابه‌ته‌كانی ناو كتێبه‌كه‌ی له ڕۆژنامه و گۆڤاره‌كانی كوردستان بڵاو كردوونه‌ته‌وه ، به شێكی دیكه‌شیان له هیچ شوێنێك بڵاونه‌كراونه‌ته‌وه و بۆ یه‌كه‌م جار له كتێبه‌كه‌یدا ده‌بینرێن .
جێی باسه به‌شی دووه‌می رێوره‌سمه‌كه تایبه‌ت بوو به كردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافیی تایبه‌ت به وێنه‌كانی كاتی ڕیفراندۆم ، له‌م پێشانگایه ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی هه‌ریه‌ك له فۆتۆگرافه‌ران مه‌حموود هه‌ولێری و جه‌ماد یاد و جیهانگیر گه‌ردیی تێدا نمایش كران .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.