وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بڕیارێكی خۆی ڕاگرت كە تیایدا ئاماژە كرابوو بەوەی هەر قوتابیهك لە دوو قۆناغی جیاوازدا عبوری هەبێت بۆی نییە بچێتە قۆناغی داهاتوو. بەڵام لەئێستادا بڕیارەكە ڕاگیراوەو جێبەجێكردنی خراوەتە ساڵی ئایندە.
دكتۆر ئەحمەد دزەیی ، سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدین راگەیاند ئەمساڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا بریارێكی دەركرد تایبەت بوو بەوانەی لە دوو قۆناغ لە زانكۆ و پەیمانگاكان عبوریان هەیە ، كە ئەوانەی دوو عبوریان هەبێت لە دوو قۆناغی جیاوازدا، واتا ساڵی عبورێك، نەتوانن بچنە قۆناغی داهاتوو، بەڵام بڕیارەكە راگیرا و ئەمساڵ كاری پیناكرێت.
گوتیشی: سەرجەم زانكۆكان لەكۆبوونەوەیەكەدا، هاوڕابوون كە ئەو بریارە درەنگە بۆ ئەمساڵ و قوتابیان ئاگادار نەبوون، بۆیە داوایان كرد بخرێتە ساڵی داهاتووی خوێندن و، ئەگەر هەر قوتابیهك لە ساڵی داهاتوودا دوو وانەی عبوری لە دوو ساڵی جیاواز هەبیت بە كەوتوو هەژمار دەكرێت، بەڵام ئەمساڵ و ساڵی رابردوو ئەو بریارە جێبەجێناكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.