دكتۆر فوئاد حوسێن، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ پۆستی سهرۆككۆماری عێراق، رایگهیاند، ئهو لهلایهن سهرۆك مهسعوود بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان كاندید كراوه.
لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی كە لە بەغدا بەرێوەچوو فوئاد حوسێن گوتی، لە ڕابردوو كارم كردووە بۆ دیموكراسی لە عێراق و بە پێویستمان زانیوە دیموكراسییەت لەسەر بنەمای نەتەوەیی بێت و لەگەڵ چەندان پێكهاتەی عێراق مامەڵەم كردووە.
فوئاد حوسێن ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، باگراوندی سیاسیی و كۆمەڵایەتی لە عێراق بەشێكی پێوەندی بە ڕۆشنبیری عێراقییەكانەوە سەرباری ئەو جیاوازیانەی كە هەبوون.
كاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق ڕوونی كردەوە، هەڵمەتێك لە دژمان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەستی پێ كردووە، بەڵام ناتوانن چیا بڕوخێنن، هەرگیز وەڵامی تۆمەتەكانم نەداوەتەوە و ئێستا بەپێویستی دەزانم وەڵام بدەمەوە.
فوئاد حوسێن گوتیشی: كەسێكی سلێمانی وای بڵاو كردەوە كە هاوسەرەكەم جووە، بەڵام خێزانەكەم کریستانە و دایک و باوکیشی کریستانن و خێزانێکی بەناوبانگن لەسەر ئاستی جیهان، گرنگیان بە پەروەردە داوە و من ڕێز لە تەواوی ئاینەكان دەگرم، كەسێك لە بنەماڵەی تاڵەبانی كە ڕێزی زۆرم بۆ تاڵەبانی هەیە و كارم لەگەڵی كردووە هەواڵی ئەوەی بڵاوكردووەتەوە كە دەیانەوێ باری دەروونی من بشێكنن، بۆیە پێیان دەڵێم ئەو هەڵمەتەی دەستیان پێ كردووە كاریگەری لەسەر كشانەوەی من نییە وەك كاندیدی پۆستی سەرۆك كۆمار.
فوئاد حوسێن دەڵێت، هەرگیز ناگەڕێینەوە دواوە ئەگەر چەندان هەڵمەتی تریش لەسەرمان دروست بكەن، چونكە لە ڕابردوو فێر كراوین چۆن خۆمان دەپارێزین.
لەبەشێكی تری كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەدا ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، دەتوانین چەندان بیرۆكەمان هەبێت بۆ چارەسەر كردنی كێشەكان لە عێراق و بتوانین بگەین بە چارەسەری كۆتایی.
فواد حسێن ڕاشیگەیاند ڕیفراندۆم قەدەغە نییە و لە عورفی دیموکراسیدا دەربڕێنی بۆچوون ئاساییە، خەڵکی کوردستان تەنها بۆچونی دەربڕیوە و ئەنجامەکەی نەبووە بە واقع و ئەوکاتیش ڕامانگەیاند بۆ هەر بڕیارێکی چارەنوسساز دەبێت لەگەڵ بەغدا هاوبەشبین.
فواد حسێن ڕایگەیاند "پێویستمان بە سەرکردایەتی هاوبەش هەیە بۆ دروستکردنی بڕیار کە دەبێت بەرهەمی هاوبەشی لێ بێتەدی و ئەوەش پەیوەستە بە دەستورەوە".
کاندیدەکەی سەرۆک کۆمار دەشڵێت "قۆناغی یەکەم گێڕانەوەی سەرکردایەتی کردنە بۆ سەر ڕێچکە دروستەکەی خۆی و دەبێت بە کردار کار بۆ ئەوە بکەین و هەڵوێستمان ڕونبێت لەوبارەیەوە".
ڕایگەیاند: ئەوەی ماڵی لە شووشە بێت نابێ بەرد لە ماڵی خەڵک بگرێت.
فواد حوسێن ڕایگەیاند "ئێمە بەشێکین لە عێراق و هاتووین بۆ ئەوەی نوێنەری کورد بین لە بەغدا.
فواد حوسێن تیشکی خستە سەر ئەوەی کە ئەگەر پەرلەمانی عێراق دەنگی پێ بدەن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، کاری لەپێشینەی گەڕاندنەوەی دەسەڵاتی جێبەجێکردنە لە عێراق بۆ سەر ڕێچکەی درووست.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.