ئهمڕۆ سێشهممه 25/9/2018، بهمهبهستی بهرزڕاگرتنی ساڵڕۆژی یادی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان له شاری ههڵهبجه، به سهرپهرشتیی لقی12ی پارتی دیموكراتی كوردستان گهورهترین ئاڵای كوردستان ههڵكرا.
بەسام عەلی، بەرپرسی لقی 12ی پارتی لە پارێزگای هەڵەبجە، ڕاگەیاند: ئەمڕۆ لە ساڵڕۆژی ڕیفراندۆمی سەربەخۆییی كوردستاندا، بە باشمان زانی لەو ڕۆژە پیرۆزەدا لەگەڵ كەسوكاری شەهیدان، گەورەترین ئاڵای كوردستان هەڵبكەین".
بەرپرسی لقی 12ی پارتی گوتیشی: دەمانەوێت هەموو ساڵڕۆژێكی ڕیفراندۆم كە شاكاری سەدەییە، پیرۆز ڕابگرین كە بە هەموو دنیامان گوت بە ئاشتیانە دەمانەوێت ببینە خاوەنی دەوڵەتی خۆمان".
ئەو بەرپرسەی پارتی لە هەڵەبجە، گوتیشی: "شوێنی دانانی ئاڵای كوردستان لە دەروازەی شاری هەڵەبجە، گرینگیی تایبەتی هەیە كە هەر شاندێك دێتە شارەكەمان، چاوی بە گەورەترین ئاڵای كوردستان دەكەوێت".
ڕۆژی ۲٥ی ئەیلوولی ۲۰۱۷، زیاتر لە ٪۹۳ـی خەڵكی كوردستان دەنگیان بە ڕیفراندۆمی سەربەخۆییی كوردستان دا و، لە تەواوی شارەكانی كوردستانیش ئاهەنگی سەركەوتنی ڕیفراندۆم لە لایەن هاووڵاتیانەوە ساز كرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.