Erbil 1°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 23:47

عارف ته‌یفور: به‌ به‌ڵگه‌وه‌ ناوی ئه‌و لایه‌نانه‌ ئاشکرا ده‌که‌ین که‌ له‌پشت دڕاندنی پۆسته‌رو بانگه‌شه‌ی پارتین له‌ سلێمانی

یه‌كێتی زۆر په‌له‌ی كرد
کوردستان TV
#7
100%

 عارف ته‌یفور، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌ په‌راوێزی چالاكییه‌كی وه‌رزشی له‌ سلێمانی و له‌ لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نووسان، رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر به‌ هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌وه‌ یه‌ك كاندیدمان هه‌بوایه‌ زۆر باشتر بوو، به‌ڵام یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان زۆر په‌له‌ی كرد له‌و پرسه‌ به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی هیچ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌ هه‌ردوولا هاوپه‌یمانین.

هه‌روه‌ها گوتی: یه‌كێتی نه‌گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ لای پارتی و راسته‌وخۆ كاندیدی خۆی پێشنیازكرد بۆ په‌رله‌مانی عێراق .

گوتیشی: ئێمه‌ ئاماده‌یمان تیادا بوو بۆ ئێستا و ئاینده‌ش له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان به‌ لێكتێگه‌یشتن و گفتوگۆ ئه‌و شتانه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ین، به‌ڵام تا ئێستا هیچ گفتوگۆ و دانوستانێكمان له‌و باره‌یه‌وه‌ نه‌كردووه‌ و پاڵێوراوی ئێمه‌ د. فوئاد حسێن-ه‌.

ده‌شڵێت: پۆسته‌ر و بانگه‌شه‌ی پارتی له‌ سلێمانی لێده‌كرێنه‌وه‌ و ده‌دڕێندرێن، سه‌رجه‌م ئه‌و پێشێلكاریانه‌شمان كۆكردۆته‌وه‌ و سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ له‌پشت ئه‌و كاره‌وه‌ن و به‌ به‌ڵگه‌وه‌ ناوی ئه‌و لایه‌نانه‌ ئاشكرا ده‌كه‌ین كه‌ له‌پشت ئه‌و كاره‌وه‌ن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.