له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، ڕائیدی مافپەروەر عه‌لی جەماڵ قدووری به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایده‌گه‌ێنێت ، شه‌وی ڕابردوو لەگوندی زەماوەنگە سەربەقەزای کەلار دوو هاوڵاتی کەئامۆزای یەکترن لەسەکێشەی موڵک دەبێت بەشەڕیان و بەچەک تەقە لەیەک دەکەن لەئەنجامدا هەردووکیان یەکتر بریندار دەکەن ،
ڕاشیده‌گه‌ێنێت بریندارەکان گەیەندراوەتە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلارو چارەسەرو نەشتەرگەریان بۆدەکرێت و پۆلیس لەسەرڕوداوەکە دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.