ساڵێك بەسەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆم و بەڵێی گەلی كوردستان بۆ سەربەخۆیی تێپەڕی كە بووە مێژوویەكی پڕ لە سەروەری،بەو بۆنەشەوە پیشانگایەكی فۆتۆگرافی كرایەوە.
ئێوارەی ڕۆژى دوو شەممە 24 ی ئەیلوولی 2018،ئەحمەد كانی ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی و بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان پیشانگایەكی فێرگەی ڕۆژنامەوانی فرێمینگی لە ساڵیادی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم كردەوە كە د.سالار عوسمان بریكاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و ڕۆژنامەنووسان و فۆتۆگرافەران ئامادەبوون.
دوای بەسەر كردنەوەی پیشانگاكە كە گوزارشتی لە ڕۆژی مێژوویی ڕیفراندۆم دەكرد،بەرپرسی لقی دوو دەستخۆشی گەرمی لە ڕێكخەرانی پیشانگاكە كرد و پێی وابوو ئەو چاڵاكیانە یادەكە بەشێوەیەك زیندوو دەكاتەوە وەك ئەوەی ئەمڕۆ پرۆسە كاریگەرەكە بەڕێوە بچێ،ئەحمەد كانی هەموو پشتیوانی و هاوكاریەكی بۆ فێرگەكە دووپات كردەوە لەپێناو ئەوەی فۆتۆگرافەری بە توانای ڕۆژنامەوانی دروست بكەن و خزمەتی زیاتر بەو بوارە بكەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.