ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەممە، ئارى جەلال سەرپەرشتیارى هەرێمى کوردستانى فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەران لە زارى نوێنەری فیدراسیۆنەکەوە لە تورکیا رایگەیاند؛ کاروباری یاسایی تەرمی هەریەک لە (هاوناز تاریق عەبدولقادر و ئارەزوو تاریق عەبدولقادر) کۆتایى هاتووە و تەرمهکان لە پاریزگای مۆڵو بۆدرومەوە بەرەو دەروازەى ئیراهیم خەلیل و هەرێمى کوردستان بەڕێخراوە.
وتیشی" ئامادەکاری کراوە بۆ گواستنەوەی تەرمەکان بۆ شارۆچکەی دەربەندیخان و بەخاکسپاردنیان لە زێدى خۆیان".
تێزانین بەرەبەیانی رۆژی 17ی ئەیلول لە کاتی کۆچکردنی ژمارهیهك کۆچبەر لە کەناراوەکانی دەریای ئیجە، کە بەنیاز بوون خۆیان بگەیەننە کەناراوەکانی یۆنان – ئیتاڵیا یەختەکەیان وەرگەڕاو لە ئەنجامدا دوو کۆچبەر کە ئافرهت بوون و خەڵکی دەربەندیخان بوون خنکان و کۆچبەرێکیش بیسەروشوێن بوو، ههروهها 13 سەرنشینی دیکەى نێو یەختەکە رزگار کران کە زۆرینەیان ژن و منداڵ بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.