Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 02:31

تورکیا و ئێران داوا له‌ سەرۆکی په‌رله‌مانى عێراق ده‌که‌ن سه‌ردانى ولاته‌کانیان بکات

حەلبوسی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە بینالی یڵدرم پێگەیشتووە
کوردستان TV
100%


تورکیا و ئێران، دوو بانگھێشتنامەیان ئاراستەی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی کرد بۆ ئەوەی سەردانی ئەو دوو وڵاتە بکات.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاوی کردەوە کە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، محەمەد حەلبوسی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ھاوتا تورکییەکەی، بینالی یڵدرم پێگەیشتووە و لە میانیدا ھاوکارییە ھاوبەشەکان، ھەروەھا پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵاتیان تاوتوێ کردووە.

لە لایەکی دیکەوە نووسینکەی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران لە راگەیەندراوێکدا بڵاوکردەوە کە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، محەمەد حەلبوسی چاوی بە باڵیۆزی ئێران لە بەغدا، ئیرەج مەسجدی کەوتووە.

بە پێی بەیاننامەکە لە دیدارەکەدا وێرای تاوتوێکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و رەوشی ئەمنی و سیاسی لە عێراق، محەمەد حەلبوسی جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە لایەنە ھەرێمییەکان پشتیوانی زیاتر لە عێراق بکەن بە تایبەتیش لە دۆسیەی دووبارە ئاوەدانکردنەوەی ناوچە کۆنتڕۆڵکراوەکان. 

لای خۆیەوە باڵیۆزی ئێران لە بەغدا بانگھێشتێکی ئاراستەی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران کرد بۆ ئەوەی لە رۆژانی داھاتوودا، سەردانی تاران بکات.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.