ئه‌مرۆ له باره‌گاى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له پیرمام فازڵ میرانى سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسى پێشوازى له (هاكان كاراجاى) كونسلى گشتى توركیا له هه‌ولێر كرد.
میرانى وێڕاى به‌خێرهێنانى تیشكى خسته سه‌ر ره‌وشى هه‌رێمى كوردستان و به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردن كه به هه‌ڵمه‌تێكى هێمن و له‌سه‌رخۆ وه‌سفى كرد‌و چاوه‌روان ده‌كرێت كه به‌شداریه‌كى به‌رچاوى خه‌ڵكى كوردستان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا تۆمار بكرێت.
هه‌روه‌ها میرانى له‌سه‌ر ره‌وشى عێراق و تازه پێشهاته‌كان دووپاتى كرد كه عێراق به قۆناغێكى ناله‌باردا تێده‌په‌ڕێت و ده‌بێت به زووترین كات حكومه‌تى عێراقى فیدراڵى پێكبهێنرێت و سه‌رۆكێك بۆ عێراقى فیدراڵ هه‌ڵبژێردرێت ، میرانى دووپاتى كرد كه كاندیدێكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بۆ ئه‌م پۆسته (د. فۆاد حسین)ه و پارتى ئه‌م پۆسته به ساتحقاقى خۆى ده‌زانێت.
له‌لاى خۆیه‌وه كونسلى گشتى توركیا خۆشحاڵى خۆى ده‌ربڕی به ره‌خساندنى ئه‌م دیداره سه‌ره‌ڕاى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردن و خۆشحاڵى خۆى ده‌ربڕی به سه‌قامگیرى ئه‌منى و دووباره ده‌ستپێكردنى پرۆژه‌كان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان و هیواى خواست په‌یوه‌ندى دوو قۆڵى له نێوان توركیا‌و هه‌رێمى كوردستان له گه‌شه‌سه‌ندندا بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.