Erbil 8°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 17:44

رۆژنامه‌یه‌کى عه‌ره‌بى: گۆڕان و یەکگرتوو پشتگیریی کاندیدەکەی پارتی دەکەن

فوئاد حوسێن كاندیدی پارتیه‌ بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار
کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ دووشەممە ٢٤/٩/٢٠١٨، سەرچاوەیەک لە پەرلەمانی عێراق بە رۆژنامەی (عەرەبی جەدید)ی راگەیاندووە، گوشارێکی زۆر خراوەتە سەر پەرلەمان بۆ دواخستنی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق.

ئەو سەرچاوەیە ھەروەھا رایگەیاندووە، کە لایەنە شیعییەکان ( بەرەی ھادی عامری- نوری مالیکی و بەرەی موقتەدا سەدر) نایانەوێ داواکەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ دواخستنی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێی عێراق، رەت بکەنەوە.

پارتی دیموكراتى كوردستان بە فەرمی فوئاد حوسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستانی وەک کاندیدی خۆی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، راگەیاند.

رۆژنامه‌كه‌ پشت به‌ستن به‌ ووته‌ى چه‌ندین شاره‌زاو سەرچاوه‌ باس لەوە ده‌كات، کە ژمارەیەک لایەن لەوانە یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان پاڵپشتیی فوئاد حوسێن دەکەن بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سەرۆک کۆماری عێراق.

بەپێی تەوافوقی سیاسیی عێراق، کە لە دوای رووخاندنی رژێمی بەعس لە ساڵی ٢٠٠٣ـەوە پەیڕەو دەکرێ، سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق پشكى کوردە، سەرۆکایەتیی پەرلەمان بۆ پێکھاتەی عەرەبی سوننە و سەرۆکایەتیی حکوومەتیش بۆ پێکھاتەی عەرەبی شیعەیە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.