كه‌مال كه‌ركووكی، له ئاهه‌نگى بانگه‌شه‌ى لیستى 183 پارتى بۆ سه‌رخستنی كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان له ده‌ربه‌ندیخان رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر لیستى 183 ده‌نگى باشى هێنا، حكومه‌تێكى به‌هێز داده‌مه‌زرێت، نه‌ك حكومه‌تێكى له‌رزۆك كه نه‌توانێت چاكسازى بكات و گۆڕانكارى بكات.
كه‌مال كه‌ركووكی ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند كه سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان داوایان له‌بارزانی كرد كه له‌پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بمێنێته‌وه، به‌ڵام بارزانی ئه‌م داواكارییه‌ی ره‌تكرده‌وه‌و ده‌ستی له‌پۆسته‌كه‌ی كێشایه‌وه.
كه‌ركووكی گوتیشی: پارتى پشتى به گه‌لى كوردستان قایمه و بۆ به‌رژه‌وه‌ندى گه‌لى كوردستان و گه‌یاندنى ئه‌م گه‌له به ئاواتى خۆى دامه‌زراوه. هه‌روه‌ها گوتی: هه‌ندێك لایه‌ن بانگه‌شه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنن تا پارتى ده‌ربكه‌ن، به‌ڵام ئێمه داوا ده‌كه‌ین ده‌نگمان پێ بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى هه‌مووان به‌یه‌كه‌وه بژین.
گوتیشى: ناو ماڵى گه‌لى كوردستان یه‌كگرتووه و له 25ى ئه‌یلوولى 2017 به جیهانى گه‌یاند، ئێمه‌ى كورد و كوردستانى سه‌ربه‌خۆییمان ده‌وێت له‌سه‌ر خاكى خۆمان.
هه‌روه‌ها گوتى: مافى سه‌ربه‌خۆیى به پێى پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و بڕیار و یاساكانى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان مافى ره‌واى هه‌موو گه‌لێكه.
كه‌مال كه‌ركووكی گوتیشی: بگه‌ڕێینه‌وه بۆ رابردوو، شه‌ڕى خواكورك سه‌رۆكى پارتیمان كاك مه‌سعود بارزانى وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك له سه‌نگه‌ره‌كان فیداكارى كرد و ئه‌و شه‌ڕه‌كه‌ى كرد. له دواى راپه‌ڕین سه‌رۆك بارزانى بوو، له كۆیه داواى هه‌ڵبژاردنى كرد.
كه‌مال كه‌ركووكى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد، هه‌موو لایه‌نه‌كان و په‌رله‌مان داوایان كرد، پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێم درێژ بكرێته‌وه، به‌ڵام سه‌رۆك بارزانى ره‌تیكرده‌وه په‌یوه‌ست بێت به پۆسته‌وه و ره‌تیكرده‌وه ماوه‌ى بۆ درێژ بكرێته‌وه، كه ئه‌مه هیچ به‌رپرسێكى دیكه هه‌ڵوێستى واى نه‌نواندووه.
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌گه‌ر پارتى سه‌ركه‌وێت ره‌وشى ناسرووشتى هه‌موو ناوچه‌كه ناهێڵێت.
باسى له‌وه‌شكرد، هه‌ندێك لایه‌ن به ئاشكرا ده‌ڵێن ده‌نگمان پێ بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى پارتى له كوردستان ده‌ربكه‌ین، به‌ڵام ئێمه ده‌ڵێین ده‌نگمان پێبده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى كوردستان جێگه‌ى هه‌موو مرۆڤێكى به شه‌ره‌ف و دڵسۆز و كوردپه‌روه‌رى تێدا بێته‌وه، ده‌نگمان پێ بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و خوشك و برایانه‌ى له ده‌ره‌وه‌ن بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه و ده‌وڵه‌تمان هه‌بێت و به سه‌ربه‌رزى بژین، نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى لایه‌نێكى دیكه له كوردستان ده‌ربكه‌ین.
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌گه‌ر ده‌نگى زۆرمان به‌ده‌ستهێنا و حكومه‌تێكى راسته‌قینه‌ى خۆمان دامه‌زراند، ئه‌و لایه‌نانه‌ى دیكه‌ش، كه به‌رهه‌ڵستكارى پارتین، ده‌هێڵین به ئارامى بژین و خزمه‌تیان ده‌كه‌ین، به‌ڵام رێگه‌یان ناده‌ین گه‌نده‌ڵى بكه‌ن، قوتى ئێوه بخۆن، قوتى پێشمه‌رگه و شه‌هیده‌كان بخۆن، چونكه قوتى خه‌ڵك سپارده‌یه له‌سه‌ر شانمان.
كه‌مال كه‌ركوكی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، له‌میانه‌ی ووتارێكیدا له هه‌ڵمه‌ته‌كانی بانگه‌شه بۆ سه‌رخستنی لیستی 183ی پارتی له ده‌ربه‌ندیخان، ڕایگه‌یاند پارتی هه‌وڵی پۆست نادات، ئه‌ی ئه‌وه نه‌بوو بارزانی وازی له‌پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان هێنا؟
رۆژی یه‌كشمه‌ممه 29ی تشرینی یەکەمی 2017، بارزانی لە نامەیەکیدا بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئامادەنییە بەردەوام بێت لە پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا و داواشی کردبوو یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان هەموار نەکرێتەوە و هەر 21 دەسەڵاتەکەشی بەسەر پەرلەمان و حکومەت و ئەنجومەنی دادوەریدا دابەشکرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.