Erbil 8°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 17:40

له‌ کۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانان تیشکخرایه‌ سه‌ر جموجۆڵی چه‌کدارانی داعش له‌ عێراق

كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ داعش له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو
کوردستان TV
#7
100%

ئه‌مڕۆ به‌سه‌رپه‌رشتی كه‌ریم شنگالی وه‌زیری ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌ به‌وه‌كاله‌ت و به‌ ئاماده‌بوونی سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌ت و فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی و فه‌ریق جه‌مال محه‌مه‌د سه‌رۆكی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و ژماریه‌ك له‌ ئه‌فسه‌رانی پله‌ باڵای وه‌زاره‌ت و نوێنه‌رانی وڵاتانی هاوپه‌یمانان، كۆبوونه‌وه‌ی ده‌وری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ تیرۆرستانی داعش له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ راپۆرته‌كانی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش و هه‌واڵگری پێشكه‌شكران و ئامار و داتای رووداوه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوو له‌ناوچه‌ جیاجیاكان خرایه‌ڕوو، هه‌روه‌ها تیشكخرایه‌ سه‌ر جموجۆڵی چه‌كدارانی داعش له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌ك و پارێزگایه‌كی عێراق به‌تایبه‌تی له‌ به‌غدا و كه‌ركووك و نه‌ینه‌وا.

دواتر له‌لایه‌ن نوێنه‌ری هێزه‌كانی هاوپه‌یمان باس له‌ رووداو و پێشهاته‌كانی سووریا له‌ رووی ئه‌منی و ئۆپه‌راسیۆنه‌كان بۆ پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش كرا و زانیاری پێویست خرایه‌ڕوو.

هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ له‌لایه‌ن به‌رپرسانی كه‌ی تی سی سی له‌ هاوپه‌یمانان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مه‌شقی وه‌زارتی پێشمه‌رگه‌ جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی و بایه‌خی بنكه‌كانی مه‌شق كرایه‌وه‌، بۆ زیاتر راهێنان و پته‌وكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.

هه‌روه‌ها پێگه‌یاندنی راهێنه‌رانی ناوخۆی سه‌ربازی به‌ پێویسن زاندرا، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ داهاتوو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ پشت به‌خۆیان ببه‌ستێت.

له‌وباریه‌وه‌ وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ به‌وه‌كاله‌ت به‌رده‌وامی مه‌شق و راهێنان و پێگه‌یاندنی راهێنه‌ری ناوخۆی به‌گرنگ و پێویست زانی و ته‌ئكیدی له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی ئه‌فسه‌رانی به‌شداربووی له‌ خوله‌كانی مه‌شق و راهێنانه‌كان كرده‌وه‌ كه‌ له‌كاتی ئێستا له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانان و وه‌زارتی پێشمه‌رگه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.