حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان كار ئاسانی و هاوكاری باشی وه‌به‌رهێنه‌رانی كردووه بۆ كاركردنیان له په‌رۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ بووژانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری هه‌رێمی كوردستان و پێشكه‌وتنه‌كانی، له سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان كار ئاسانی و هاوكاری باشی وه‌به‌رهێنه‌رانی كردووه بۆ كاركردنیان له په‌رۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان و خستنه‌گه‌ری سه‌رمایه‌ی خۆیان له كوردستان بۆ راكێشان و هێنانی كۆمپانیانكانی بیانی بۆ كوردستان.
له شاری هه‌ولێر له 13 سێكته‌ری جیاجیادا 360 مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنان كاریان وه‌رگرتووه.
له‌مباره‌یه‌وه سامان عاره‌ب، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر له راپۆرتێكی كوردستان تیڤیدا راگه‌یاند: پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی وه‌به‌رهێنان له‌شاری هه‌ولێر كه‌وتۆته بواری جێبه‌جێكردن، و گوتی: 13 سێكته‌ری جیاجیا پڕۆژه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت و له یه‌كێكه له پڕۆژه هه‌ره گه‌وره و باشه‌كان و رۆڵێكی گرنگی له بوژاندنه‌وه‌ی ئابووریدا ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.