Erbil 15°C یەکشەممە 12 ئایار 01:28

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاو: ئاوی ماڵان پاک و شیاوه‌ بۆ خواردن پێویست به‌دانانى فیلته‌ری ئاو ناکات

سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیایانه‌ تۆمار ده‌كه‌ن كه‌ كاری دانانی فیلته‌ری ئاوی ماڵانیان كردووه‌
کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاوی سلێمانى له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ڕایده‌گه‌ێنێت ئاوی ماڵان له‌گه‌ڕه‌كه‌كانى سنوری پارێزگای سلێمانى  كێشه‌ى نییه‌ و بۆ خواردنه‌وه‌ گونجاوه‌ .

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ ڕاشیده‌گه‌ێنێت  سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیایانه‌ تۆمار ده‌كه‌ن  كه‌ كاری دانانی فیلته‌ری ئاوی ماڵانیان كردووه‌ .

 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاوی سلێمانى دڵنیایی به‌هاوڵاتیان ده‌دات  ئاوی سلێمانی پاكە و بۆ خواردنەوە شیاوە، بەجۆرێك لەژێر پشكنینی  تاقیگەكانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ، فه‌رمانگه‌ى ژینگە ده‌رچووه‌ .


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.