هێمن هه‌ورامی كاندیدی ژماره 1 و سه‌رۆكى لیستى 183 ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت: به‌رنامه پارتى بۆ جوتیار و پشهوهران بریتييه له زه‌مینه سازی به‌بازاڕ كردن و هاندانى گواستنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه كشتوكاڵیه‌كانى كوردستان بۆ بازاڕه‌كانى عێراق و وڵاتانى ده‌وروبه‌ر و جیهان .
پارتى ئاوه‌دانی ناوچه كشتوكاڵیه‌كان و پێشبردنیان ده‌دات به پاراستن و گلدانه‌وه و ڕێگرتن لهبهفیڕۆ چوونى ئاو سه‌رچاوه‌كانى ئاودێری .
هه‌ورامی ڕاشیده‌گه‌ێنێت: پارتى گرنگی دانى زیاتر به‌گه‌یاندنى هه‌موو هه‌موو خزمه‌تگوزاری و پێویسته هاوچه‌رخه‌كانى ژیان به‌گونده‌كان ده‌دات .
سه‌رۆكی لیستى پارتى ڕاشیده‌گه‌نێت پارتى كار بۆ ئه‌وه ده‌كات ده‌ستگیرۆی و پێدانى قه‌رز و ئاسانكاری بۆ پڕۆژه كشتوكاڵیه‌كان و درێژه دان به‌دروست كردنى كارگه كشتوكاڵیه‌كان ، درێژه‌دان به‌دروست كردنى كارگه پیشه سازییه‌كان ، گرنگی دانى زیاتر به‌كارتى بازرگانى به‌ڕه‌چاوكردنى پاراستنى به‌رهه‌می خۆماڵی له‌كێ بڕكێى به‌رهه‌می ده‌ره‌كی ، گرنگى دانى زیاتر بهفهرمانگهكانى بازرگانى و كۆنتڕۆڵی جۆری بۆ پاراستنى به‌كاربه‌ری كوردستان له‌به‌رهه‌می خراپ و كوالێتى نزم .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.