Erbil 15°C سێشەممە 14 ئایار 11:58

ھەموو ئامادەکارییەک بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت کراوە

دەنگدانی تایبەت له‌ رۆژی ھەینی 28ی ئەیلوول بەڕێوەده‌چێت
کوردستان TV
100%

كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن و راپرسی لە ھەرێمی كوردستان، ئامادەكارییەكانی بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەتی تەواو كردووە و رۆژی ھەینی ٢٨ی ئەیلوول، لە سەرتاسەری ھەرێمی كوردستاندا دەرگای بنكەكانی دەنگدان بە ڕووی دەنگدەرانی تایبەتدا دەكرێنەوە.

ئارام نەجمەددین سەرۆكی فەرمانگەی پارێزگای ھەولێر لە كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەكانی ھەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: "ھەموو ئامادەكارییەك بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت كراوە، كە بڕیارە رۆژی ٢٨ی ئەیلوول بەڕێوە بچێت".

ئارام نەجمەددین، راگەیاند: "رۆژی ٢٨ی ئەیلوول، لە سنووری پارێزگای ھەولێر ٧٢ هەزار و ٧٣٢ كەس مافی دەنگدانی تایبەتیان ھەیە و لە رێگەی ٤١ بنكە و   ٢٠١ وێستگەوە دەنگ دەدەن، دابەشكردنی دەنگدەران بە شێوەیەكە ھیچ بنكەیەكی دەنگدان ژمارەی ئەو كەسانەی دەنگی لێ دەدەن لە دوو ھەزار دەنگدەر زیاتر نییە، ئەمەیش بۆ ئەوەیە تا قەرەباڵغی و كێشە دروست نەبێت لە كاتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی دەنگدانی تایبەتدا".

لەبارەی دابەشكردنی دەنگدەران و ئەو كێشە و ئاستەنگای لە ھەڵبژاردنەكانی رابردوو بۆ دەنگدەرانی تایبەت دروست ببوون، نەجمەددین ئاماژەی بۆ ئەوە كرد: "ئێمە دەنگدەرمان بە سیستم دابەشی سەر بنكە و وێستگەكان كردووە، واتە ھەر كەسێك مافی دەنگدانی تایبەتی ھەبێت، ناوەكەی لە چ بنكەیەكە بە لیست دراوەتە ئەو یەكە و شوێنی دەوامكردنەكەی و دەتوانێت لە رێگەی سەرووی خۆیەوە بزانێت دەنگ لە چ بنكەیەك دەدات".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.