Erbil 15°C سێشەممە 14 ئایار 06:48

زیاتر له‌ هه‌زار ئەندامی ھاوپەیمانی هاتنە نێو ڕیزەکانی پارتی

خەڵکی بۆیان ڕوون بوووەتەوە کڕین و فرۆشتنیان پێ دەکرێت
کوردستان TV
#7
100%


له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا زیاتر له‌ هه‌زار لایه‌نگری هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌.‌

لە سنووری قەزای زاخۆ زیاتر له‌ هه‌زار ئەندامی حزبی ھاوپەیمانی گەیشتنە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، خەڵکی بۆیان ڕوون بوووەتەوە کڕین و فرۆشتنیان پێ دەکرێت و تەنیا پارتییە خزمەتی میللەت دەکات.

هاوكات له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای زاخۆ و باتیفا له‌ حزبی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی رایگه‌یاند كه‌ په‌یوه‌ندیان به‌ ریزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ كرد.


عەلی تەتەر، بەرپرسی لقی ھەشتی پارتی لە زاخۆ رایگه‌یاند: لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا چوار ھەزار کەس لە زاخۆ پەیوەندییان بە حزبەکەی دکتۆر بەرھەم ساڵحەوە کردبوو، بەڵام دوای ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق بۆ خەڵکی ڕوون بووەوە کڕین و فرۆشتن بە دەنگەکانیانەوە دەکرێت و ئەوەی بەرگری لە خەڵکی کوردستان دەکات ھەر پارتییە، لەبەر ئەوەش، زۆرینەی ئەندام و لایەنگرانی ھاوپەیمانی پەشیمان بوونەتەوە لەوەی دەنگیان بە پارتی نەداوە و چوونەتە ناو ئەو حزبەوە.


بەرپرسی لقی ھەشتی زاخۆ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: بەر لە چەند ڕۆژێک پێشوازیمان لە ٤٠٠ ئەندام و لایەنگری حزبی ھاوپەیمانی کرد و ئەمڕۆش ١٥٠ کەسی دیکە سەنگەریان گواستەوە بۆ ناو ڕیزەکانی پارتیمان و لە چەند ڕۆژی داھاتووشدا بە ھەمانشێوە ژمارەیەکی بەرچاو ئامادەییان پێشان داوە، دەتوانم بڵێم زیاتر لە سێ ھەزار ئەندامی حزبی ھاوپەیمانی سەنگەریان گواستووەتەوە بو ناو پارتی و بەڵێنیان داوە لەسەر ڕێبازی پیرۆزی بارزانی درێژە بە خەبات بدەن."

عەلی تەتەر  ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "ئەوانەی دێنە ناو ڕیزەکانی پارتیمان لە حزبەکەی دکتۆر بەرھەم و ھاوپەیمانی بەبێ بەرامبەرە و تەنیا مەبەستیان ئەوەیە بیر و باوەڕیان بە سیاسەتی پارتی ھەیە و دڵنیابوون لەوەی جگە لە پارتی کەس ناتوانێت  خزمەتی خەڵکی ھەرێمی کوردستان بکات و بەرگرییان لێ بکات"

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.