بە دروشمی بنیاتنانی کوردستانێکی بەھێز سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، رایگه‌یاند، پێشمه‌رگه‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به ته‌نیا به‌رگریان له كوردستان كرد و به‌غدایان ناچار كرد، رێگه‌ى پیرمام بگرێته به‌ر بۆ گفتوگۆ.
له میانى وتارێكدا كه له ئاهه‌نگى بانگه‌شه و سه‌رخستنی لیستی 183 پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له شارۆچكه‌ى خه‌بات ئاراسته‌ى ئه‌ندام و لایه‌نگرانى پارتى دیموكراتی كوردستانی كرد، فازڵ میرانى باسى له رێبازى بارزانى نه‌مر كرد و گوتى: له 1946ه‌وه تا 1975 پارتى هۆشیارى میله‌تى به‌رز كرده‌وه و میلله‌تى یه‌كخست و وایكرد، میلله‌ت له‌یه‌ك تێ بگات، چونكه پێشتر له رووى شێوه زارهكانهوه خه‌ڵكى كوردستان له‌یه‌ك تێ نه‌ده‌گه‌یشتن و دواى وایلێهات پێشمه‌رگه له زاخۆوه بچێت له قه‌ره‌داغ شه‌هید بێت.
هه‌روه‌ها گوتى: پارتى حزبى هه‌موو پێكهاته و ئاینه‌كان بووه و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆى مانه‌وه‌ى ئه‌م حزبه و په‌یڕه‌و و پرۆگرامى پارتى له‌گه‌ڵ بۆچوونى خه‌ڵكى كوردستان به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه ده‌گونجێت و له هه‌مووشى گرنگتر، رێبهرایهتییهك له‌ناو ئه‌م حزبه هه‌بوو، كه هه‌موو پێكهاته‌كان بڕوایان پێ بوو، ئه‌ویش مه‌سته‌فا بارزانى بوو كه ره‌حمه‌تى خواى لێبێت كه نه شوێن كۆشك و ته‌لار كه‌وتبوو، نه به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌تى خۆى و ته‌نانه‌ت هه‌موو حكومه‌ته‌كان ده‌یانویست هه‌موو شتى بۆ بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و ده‌یوت من كێشه‌م نییه و خه‌بات بۆ به‌رژه‌وه‌ندى میله‌تى خۆم ده‌كه‌م و ره‌وشى خه‌ڵك باش بكه‌ن، منیش تاكێكم له ناو ئه‌و میله‌ته.
ئه‌وه‌شى گوت: كاتێك له 1947 مسته‌فا بارزانى روویكرده سۆڤیه‌ت، 500 پیاوى له‌گه‌ڵ بوو، كه زۆربه‌یان بارزانى بوون، به‌ڵام كاتێك شۆڕش تووشى نسكۆ بوو، 500 هه‌زار كه‌س له‌گه‌ڵى ئاواره بوون، كه بارزانییه‌كان كه‌مینه بوون، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى شۆڕش بۆ هه‌موو خه‌ڵكى كوردستان بووه.
له هه‌ر وتاره‌كه‌یدا فازاڵ میرانی سكرتێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ئه‌م مانگه یادی شۆرشی ئه‌یلووله یادی ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌و ئهیلوولهی كه ئه‌مرۆ ئێمه له‌سایه‌ی به‌سه‌ربه‌ستی ده‌ژین، وه‌هه‌روها 25/ ئهیلوول یادی ریفراندۆمیش ده‌كه‌ینه‌وه، 30ی ئه‌م مانگه‌ش انشاالله سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره به ده‌ست دێنین، و سه‌كه‌وتنی هه‌موومانه سه‌ركه‌وتنی كوردستانه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا به ئه‌نجامێكی باش به ره‌زامه‌ندی هه‌مووان له ئه‌نجامه‌كه‌ی قبوڵ بكه‌ین. وه پێكه‌وه په‌رله‌مانێك و حكوومه‌تێكی تازه دابنێین به‌پێی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن.
هه‌روه‌ها گوتى: سه‌رۆك بارزانى رایگه‌یاندووه، ئێمه ئه‌و به‌ڵێنه ده‌ده‌ین كه سه‌روماڵى خۆمان له پێناو كوردستان به‌خت ده‌كه‌ین، ئێمه ئه‌و به‌ڵێنه‌مان جێبه‌جێكردووه، له پردێ و مه‌خمور و سحێلا پێشمه‌رگه‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به ته‌نیا به‌رگریان له كوردستان كرد و حكومه‌تى عێراقیان ناچار كرد جارێكى دیكه رێگه‌ى پیرمام بگرنه به‌ر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.