Erbil 8°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 12:11

‌کۆمسیۆن: به‌کارھێنانی مۆبایل له‌ بنکه‌کانی ده‌نگدان قه‌ده‌غه‌یه‌

‌نابێت به‌ وێنه‌گرتن نیازی ده‌نگده‌ر له‌ ده‌نگدانه‌كه‌ی‌ ئاشكرا بكرێت
کوردستان TV
#7
100%


كۆمسیۆنی باڵای ھه‌ڵبژاردن و راپرسی ھه‌رێمی كوردستان ده‌نگده‌ران و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌كارھێنانی مۆبایل له‌ ناو بنكه‌كانی ده‌نگداندا قه‌ده‌غه‌یه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه‌، كۆمسیۆنی باڵای ھه‌ڵبژاردن و راپرسی ھه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ رێگه‌نادرێت به‌ بردنه‌ژووره‌وه‌ی ئامێره‌كانی وێنه‌گرتنی فۆتۆگرافی بۆ بنكه‌ی‌ ده‌نگدان یان وێستگه‌ی ده‌نگدان یان ناوه‌ندی له‌یه‌ك جیاكردنه‌وه‌ و ژماردنی ده‌نگه‌كان كه‌ ھه‌مان بنكه‌ی ده‌نگدانه‌، ئه‌گه‌ر ره‌زامه‌ندی پێشوه‌خته‌ی كۆمسیۆن له‌سه‌ر ئه‌م كاره‌ نه‌بێت".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ "كۆمسیۆن چه‌ند بنكه‌یه‌ك دیاری‌ ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی‌ ئه‌و چالاكییه‌".

كۆمسیۆن ده‌ڵێت: نابێت به‌ وێنه‌گرتن نیازی ده‌نگده‌ر له‌ ده‌نگدانه‌كه‌ی‌ ئاشكرا بكرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌نگده‌ره‌كه‌ خۆشی ره‌زامه‌ند بوو له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی‌ ئه‌م كاره‌.

جه‌ختیشی‌ له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ "ھه‌روه‌ھا نابێت چاوپێكه‌وتنی رۆژنامه‌وانی له‌ناو بنكه‌ی ده‌نگده‌راندا ئه‌نجامبدرێت".

كۆمسیۆنی باڵای ھه‌ڵبژاردن راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌كارهێنانی‌ ئامێری‌ مۆبایل له‌ناو وێشتگه‌كانی‌ ده‌نگداندا قه‌ده‌غه‌یه‌ و رێگه‌پێدراو نییه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.