Erbil 15°C سێشەممە 14 ئایار 07:55

بۆ سه‌رخستنی لیستی 183ی پارتی گه‌وره‌ترین که‌نه‌ڤاڵ له‌هه‌ولێر ساز ده‌کرێت

بە دروشمی بنیاتنانی کوردستانێکی بەھێز
کوردستان TV
#7
100%

پارتی دیموکراتی کوردستان لە ھەولێر گەورەترین کەرنەڤاڵ  بۆ سه‌رخستنی لیستی 183ی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێكی زۆر له‌لایه‌نگرانی سازده‌كات.

بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ھەولێر ئاشکرای کرد، ڕۆژی سێشەممە پارتی دیموکراتی کوردستان لە ھەولێر گەورەترین کەرنەڤاڵ لەسەر ئاستی کوردستان، بۆ بانگەشە بۆ سه‌رخستنی لیستی ١٨٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان ساز ده‌كات.

پارتی دیموکراتی کوردستان بە لیستی ١٨٣ و بە دروشمی بنیاتنانی کوردستانێکی بەھێز دەستی بە بانگەشەی ھەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی کوردستان کردووە و لە ھەموو ناوچەکانی کوردستانەوە چین و توێژەکان پشتگیری لە لیستی پارتی دەکەن و پێشوازیی لێ دەکەن.

ئاری نانەکەلی، کارگێڕی ڕێکخستنی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بانگەشەی ھەڵبژاردن لە سنووری ھەولێر زۆر بە گەرموگوڕییەوە بەڕێوە دەچێت و پێشوازییەکی زۆر گەرم لە لیستی پارتی دەکرێت و تا ئێستاش بانگەشە زۆر بە ئارامی بەڕێوە دەچێت و پۆستە و وێنەی ھەموو کاندیدەکان بەبێ جیاوازی ھەیە و ئاڵای ھەمووان بەرز کراونەتەوە و ئێمەش وەکو پارتی زیاتر لە٢٠٠ بنکەی بانگەشەمان لە سنووری ھەولێر کردووەتەوە و خەڵک بە ھەموو چین و توێژەکانەوە ڕوو لەو بنکانە دەکەن و پشتگیری لە لیستی پارتی دەکەن."

ئاری نانەکەلی گوتیشی: "ڕۆژی ٢٥ی ئەم مانگە لە یاریگای شەھید فەرەنسۆ ھەریری لە شاری ھەولێر پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئامادەبوونی  سەرکردایەتیی پارتی و بانگەشەی گشتی و گەورە لە ڕێگەی کەرنەڤاڵێکەوە ئەنجام دەدات و بە گەورەترین کەرنەڤاڵ ھەژمار دەکرێت، ئەمەش وەکو بانگەشەیە بۆ سه‌رخستنی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.