نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی كوتله ساسییه‌كان، ئه‌مرۆ به‌سه‌ردانێك گه‌یشته شاری نه‌جه‌ف و له‌گه‌ڵ سه‌ماحه‌تی به‌ڕێز موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وه‌تی سه‌در كۆبۆوه.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 23/9/2018 له شاری نه‌جه‌ف به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ سه‌ماحه‌تی به‌ڕێز موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌كه‌دا پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق، داهاتووی پرۆسه‌كه، گرنگیی پابه‌ندبوون به پره‌نسیپه‌كانی سازان و هاوسه‌نگی و هاوبه‌شی و پێكهێنانی حكوومه‌تێک له به‌غدا كه جیاوازی نه‌کات و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خواست و مافه‌كانی هه‌موو گه‌ل و پێكهاته‌كانی عێراق بێت و سه‌قامگیری و ئاسایش و خزمه‌تگوزارییه‌کان دابین بكات، خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ.
پرۆسه‌ی ده‌ستنیشانکردنی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار و حکوومه‌ت و چه‌ند پرسێکی دیکه‌ی په‌یوه‌ست به دۆ‌خی گشتیی عێراق، به‌شێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.