بۆمبێكی چێنراو له داقوق به پۆلیسی فیدڕاڵ‌دا ته‌قییه‌وه و به هۆیه‌وه ئه‌فسه‌رێك كوژرا و دوو پۆلیسی تر بریندار بوون.
به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كـ شه‌ممه له نێوان ڕێگای هه‌ردوو گوندی "عه‌رب كوی و وادی شای" ـی سه‌ر به‌قه‌زای داقوق، ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسی فیدڕاڵی عێڕاق به‌ناوی نقیب "عه‌قیل غانم میس" له‌دایكـ بووی ۱۹۸٦ گیانی له‌ده‌ستدا و 2 پۆلیسی دیكه به‌ناوه‌كانی (حه‌یده‌ر عه‌لی سه‌عدون) له‌دایكـ بووی ۱۹۸۷ و (یوسف كاتع مهغاوی) له‌دایكـ بووی ۱۹۹۵ برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.