Erbil 15°C چوارشەممە 15 ئایار 02:24

په‌روه‌رده‌ى سلێمانى لێدوان له‌به‌رێوه‌به‌رانى قوتابخانه‌کان بۆ ده‌زگاکانى ڕاگه‌یاندن قه‌ده‌خه‌ ده‌کات

له‌نوسراوێكى فه‌رمیدا
parwarda
کوردستان TV
100%

به‌پێى نوسراوێك كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، كه‌واژۆی دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی له‌سه‌ره‌ تێیدا هاتووه‌  ئاگادارییەك ئاراستەی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ران له‌سنوری پەروەردەكانی (رۆژهەڵات، رۆژئاوا، شارباژێڕ، قەرەداغ، شارەزوور، سەیدسادق، چەمچەماڵ، دەربەندیخان، دوكان، رانیەو پشدەر) ده‌كات  كە هیچ بەڕێوەبەرێك بۆی نییە لێدوان بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن بدات.

 

له‌به‌شێكى دیكه‌ى نوسراوه‌كه‌دا هاتووه‌ لێدوان بۆ ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن ته‌نیا له‌ڕێگه‌ى گوته‌بێژى په‌روه‌رده‌ى سلێمانی یه‌وه‌ ده‌بێت 

1


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.